کاتێک گەشت دەکەم هەڵگرتنی پێداویستییەکانم زۆری ماندوو کردووم ، بەڵام سەرەرای ئەوەش ئەگەر 1 وێنەی جوانم هەبێت هەموو ماندووبونەکانم لەبیر ئەچێتەوە .
هیچ کاتێ لەبیرم ناچێت ئەو وێنەی منی کرد بە یەکەمی خەڵاتەکانی رووانگە ماندوبونێکی یەکجار زۆرم پێوە کێشا و کاتێکی زۆری خایەند ، کە وێنەکە لە ناوچەی شارباژێر گوندی حاجی مامەند بوو نزیک کاتژمێر 11:30 شەو .
ئاواتم ئەوەیە سەرکەوتنی زیاتر بەدەست بێنم لە هونەرەکەمدا و بتوانم وێنەکانم و تواناکانم بگەیەنمە تەواوی جیهان تا پیشانی بدەم نەبونی بەشێک لە جەستە مانای نەبونی مرۆڤ نییە ، ئەقڵ و زانست و زانیاری و باوەربەخۆ بوون پێوەری مرۆڤ بوونە ئەگەر لەسەر عەرەبانەش بێت .
داواکارم لەو فۆتۆگرافەرە ئازیزانەی تازە هاتونەتە ناو هونەرەکەوە ، تکایە هونەرەکەتان بە کەم مەزانن تکایە دژایەتی یەک مەکەن ، ئەوەی دەزانن بیبەخشن تا زیاتر فێر بن ، ئەوەی تۆ بەدەستەوەیە چەکە بەڵام چەکێکی جوان کە مێژوو بە راستی ئەنەخشێنێ ئەگەر بە پاکی بەکاری بێنی ...
Rawezh Osman Ahmad
من ( راوێژ عوسمان ئەحمەد ) لەدایک بوی ( 1994 ) لە شاری سلێمانی ، هەروەک بۆم باسکراوە لە منداڵیما زۆر بزێو بووم و حەزم بە زانینی زانیاری بووە لە تەمەنی 10 ساڵیدا بەشداری شانۆگەری کاژۆڵەم کردووە کە من رۆڵی سەرەکیم ئەبینی ، لە ساڵی 2008 بۆیەکەم جار بومە ئەندامی یانەی وەرزشی رۆژ و هەتا ئێستا خاوەنی 12 مەدالیام و یەکەمی کوردستان و سێجار سێیەمی عێراق بووم ، لە پاشان بەشی ئامار و کۆمپیوتەرم لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی - بەختیاری تەواو کرد .
من ماوە 6 ساڵە کاری فۆتۆگرافی دەکەم ، لە سەرەتادا کارێکی قورس بوو بۆ من چەندین جار لە روی دەرونی و جەستەییەوە ماندووی تەواو ئەبووم خەڵکی کە دەیان بینیم پێیان سەیر بوو هیچیان نە ئەوت سەرسورهێنەر بوو بۆیان کەسێکی خاوەنپێداویست کامێرای پێیە ! من هەر کۆڵمنەدا بەردەوام بووم بەردەوامیش ئەبم ، وه بونی پشتیوانی خێزانهكهم و كۆمهڵێك هونهردۆست و فۆتۆگرافی تر وایان لێ كردوم بهردهوام بم .
بەراستی هونەری فۆتۆگرافیم خۆشەوێ زیاتر لە وێنەکێشان دەرونم ئارام ئەکاتەوە کە لە تەمەنی مناڵیمدا وێنەم دەکێشا و بەشداری پێشانگای خوێندنگەکانم پێ کردووە . لەسەراتاوە چەند دەورەیەکی فۆتۆگرافیم بینیوە و خاوەنی 13 شەهادهی فۆتۆگرافیم لە پاشان زانیارییەکانم لە یوتوب بە دەرەجەی یەک و هاورێ خۆشەویستەکانم وەرگرتووە ...
فۆتۆگرافهر واته كهسێكی بههرهمهند و به جوان بینین جیا دهكرێتهوه له كهسانی ئاسای كه ئهمه بههرهیهكی شاراوههیه ، راگرتنی چركه ساتهكانی ژیان و تۆمار كردنیانه به وێنه كه دهبێته مێژوو .
تا ئێستا بەشداری8 پێشانگای فۆتۆگرافی هاوبەشم کردووە کە یەکێکیان لە شاری سنە بەرێوە چوو ، و پێشانگای تایبەتیشم هەیە وه ههروهها له چهندین گرۆوپ و ماڵپهری جیهانی وێنهم با باشترین ههڵبژێردراوه بروانامهم بۆ هاتۆتهوه وهك ( پێشبركێی روسیا 5 ,
ههروهها له وڵاتی هیندستان و بڵاوكردنهوهی وێنهی خۆم له گۆڤاری فۆتۆگرافهرانی جیهان كه ساڵانه ١٠٠ فۆتۆگرافهر ههڵدهبژێرن و چاپ دهكرێت ، جگه له پێشبركێ ناوخۆییهكانی كردستان و عیراق ، بۆ یەکەمین جار و بەدەست هێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی کوردستان بۆ خەڵاتەکانی رووانگه بواری فۆتۆگرافیدا بوو کە بەراستی دڵخۆشی کردم له ساڵی ٢٠١٧ ، هەستم کرد توانیومە لە هونەرەکەدا جێی خۆم بکەمەوە ، وە شەهادەی پلەی یەکەمم پێبەخشرا مەدالیای یەکەمیم لە مل کرا .
من لە بوارەکانی( سروشت و باڵندە ) کار دەکەم ، وە لە بواری ( مۆدێل و بووک و زاوا ... ) کاردەکەم .
بەداخەوە لە کوردستاندا هونەری فۆتۆگرافی پشتگوێ خراوە و فۆتۆگرافەران خۆیان فێر دەبن ، شوێنێکی ئەکادیمی نییە بچیت و لێوەی فێربیت
لە ئێستا کامێرای نیکۆن بەکاردێنم و هەروەها لێنزی تێلیفۆتۆ و واید ئەنگڵ و لێنزی تایبەت بە کاری مۆدێل ، هیچ کەس و لایەنێک یارمەتی نەداوم لە کرینی پێداویستییەکاندا .
هەمیشە کە وێنەیەک ئەچرکێنم چرکەی کامێراکە دڵخۆشم دەکات ، چونکە دەزانم بە گواستنەوەی ئەو وێنەی دەیگرم دەبێتە مێژوو بۆ خۆم و کۆمەڵگا و ئەو هاورێیانەی لە تۆری کۆمەڵایەتی لەگەڵمن زانیاریان بۆ دروست ئەبێت ، توانیومە ئەوەی ئەوان نایبینن من پیشانیان بدەم لە رێی کامێراکەمەوە وە دڵخۆش ئەبم ئەوەی من بە جوانی ئەبینم.لە سروشتی کوردستان ئەوانیش بیبینن . کە دەستخۆشییەکی زۆرم لێ دەکەن .